ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵی (2023، 2024 و 2025) تەنها یەك بڕگە دەگرێتەوە كە تایبەتە بەنەوتی هەرێمی كوردستان.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هەموارکردنەوەی بودجەی ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) كە تایبەتە بە بڕگەی (ج)ـی نرخی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی وتیشی: “بڕیاربوو لە دانیشتنەكەی ڕۆژی یەکشەممەدا، هەموارکردنە پێشنیازکراوەکە ئامادەبکرێت و خوێندنەوەی دوەمی لەلایەن لیژنەی داراییەوە بۆ بكرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی وەزیری دارایی و ستافەكەی دواخرا بۆ كاتێكی دیكە”.
بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد كە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی هەموار بکاتەوە.
هەمواری بڕگەی (ج) لە ماددەی (12)ی یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە تایبەت بە نرخی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتە لە هەرێمی كوردستان.