پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی؛ناچارمان مەکەن



كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێم و دەڵێن؛” ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه‌ ببینه‌ پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینتان”.

كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان له‌په‌یامێكدا دەڵێن؛ ساڵانێك به‌سه‌رما و گه‌رما، به‌ڕۆژ و شه‌و به‌شاخ و كێوه‌كانی كوردستانه‌وه‌ بویون، خوێنمان ده‌ڕشت و گه‌نجی و ته‌مه‌نی خۆمان كرده‌ قوربانی بۆ داهاتوی كوردستانێكی ئازاد بۆ داهاتوی منداڵه‌كانمان كه‌ له‌سایه‌ی حكومه‌تێكی دیموكراسی كوردیدا گه‌وره‌بن و بحه‌سێنه‌وه‌ و له‌م پێناوه‌شدا بێباك بووین له‌شه‌هیدبوون و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید و كه‌مئه‌ندام بوون، بهه‌زاران هاوخه‌باتمان له‌زیندانه‌كانی به‌عسدا ئه‌شكه‌نجه‌دران و له‌سێداره‌دران.

دەشڵێن؛ “ئێستا، دوای ساڵانێك گه‌یشتوین به‌داهاتوو، به‌داخه‌وه‌ نه‌ خۆمان و نه‌ رۆڵه‌كانمان نه‌حه‌ساوینه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا 25 مووچه‌ نه‌دراوە و ئه‌و 44 مووچه‌یه‌ی تریش به‌ لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دراون، هاوكات زیاتر له‌ 60 رۆژه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌دراوه‌”.

ئه‌وه‌شیانخستووەته‌ڕوو؛ هه‌موومان له‌دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌داین چۆن كرێی خانو و مۆلیده‌ و كاره‌با و ئاو بده‌ین، چۆن ده‌رمانی زه‌خت و شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانمان بكڕین چۆن ئێواران نانی گه‌رم بخه‌ینه‌ سه‌ر سفره‌كانمان”.

كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی هۆشداری ده‌دەن و ده‌ڵێن؛ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ هه‌وێنی راپه‌ڕین و پێشڕه‌وی گه‌له‌ سته‌مدیده‌كه‌مان بووین دژی ده‌ه‌ڵاتێكی سته‌مكار، ناچارمان مه‌كه‌ن جارێكی دیكه‌ ببینه‌ پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ ڕاماڵینی “ئه‌م حكومه‌ته‌ نابەرپرسە”.

دەقی پەیامەکە؛

نرخی مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو دابەزیوە
پێت نرخی مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو دابەزیوە
شارەوانیی سلێمانی سزای چەند فرۆشیارێک دەدات
دوات شارەوانیی سلێمانی سزای چەند فرۆشیارێک دەدات
پەیوەنیدر