![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
لە هەڵمـەتێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی زیادەڕۆیی سەرشەقام و شۆستەکان لابران
ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی هەستان بەلابردنی زیادەڕۆییەکان بۆ سەر موڵکی گشتی، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا بۆ شەقامی سەرەکی هەواری شار.
لە هەڵمەتەکەدا کە بەمەبەستی لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کرابوونە سەر شۆستە و شەقامەکان کە مافی هاوڵاتیانە، سزای ئەو دوکاندارانە درا کە زیادەڕۆییان کردبووە سەر موڵکی گشتی و پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی نەبوون، هەروەها داوا لەسەرجەم فرۆشیاران کرا کە هاوکار بن لە پاراستنی موڵکی گشتی.
جێی ئاماژەیە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەپێی یاسای ژمارە (3) ساڵی (2018)ی پەرلەمانی کوردستان کاری یاسایی بەرامبەر دیاردەی زیادەڕۆیی دەکات.