ئه‌مه‌ل جه‌لال: بۆ پشووی سەری ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەكەین



سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هەرێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات، “بۆ پشووی سه‌ری ساڵ زیاتر له‌ 200هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.

ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووە، بۆ پشووی سه‌ری ساڵ، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌شتوگوزار و تیمه‌كانمان ئامدەکارییمان کردووە و پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌كه‌ین، دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

دهش‌ڵێت: ساڵی ڕابردوو بۆ پشووی سه‌ری ساڵ 200هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه‌ زیاد بكات.

ئه‌مه‌ل جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەشکرد، ئێمه‌ به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ چالاكی ئه‌نجام ناده‌ین، به‌ڵکو چالاكییه‌كان زیاتر له‌ لایه‌ن كه‌رتی تایبته‌وه‌ ڕێكده‌خرێن، چه‌ندین جۆر چالاكی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاریش له‌ ئه‌ركدایه‌ بۆ پێشوازیکردن له‌ گه‌شتیاران و چاودێری كردنیان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌مانه‌وێ به‌ باشترین شێوه‌ پێشوازی له‌ هاتنی گه‌شتیاران بكه‌ین.

 

شارەوانیی سلێمانی سزای چەند فرۆشیارێک دەدات
پێت شارەوانیی سلێمانی سزای چەند فرۆشیارێک دەدات
ڕێباز حەملان: هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت
دوات ڕێباز حەملان: هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر