بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی نوێ لەپێناو ئاوەدانی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت



 

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و دەربارەی دۆخی سوریاش دەڵێت: پێویستە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و ڕەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستتێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموولایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت.

لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی ِرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سوریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، یەکێتی بە وردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکات، بڕواشمان وایە پێویستە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو بنێن.

 

ئەمشەو بەفر دەبارێت
پێت ئەمشەو بەفر دەبارێت
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زیاتر لە 60 رۆژە مووچە نەدراوەو دەسەڵات بێ‌ باكە
دوات ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زیاتر لە 60 رۆژە مووچە نەدراوەو دەسەڵات بێ‌ باكە
پەیوەنیدر