ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زیاتر لە 60 رۆژە مووچە نەدراوەو دەسەڵات بێ‌ باكە



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی دۆخی سووریا و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات و دەڵێت” ئەم بێ باكی و بێ منەتیە هەڵەیەكی ئەخڵاقیە”.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ بۆ زیاتر لە 60 ڕۆژ دەچێ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران نەدراوە و گیرفانی فەرمانبەرو مامۆستا خاڵیە، و لەوە ناخۆشتر بێ باكی دەسەڵاتە ، كە شەرم لە بێ باكی خۆی ناكات.

ئاماژەی بەوەشدا،  ڕوو دەكەمە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەرو جێگرەكەی و وەزیری دارایی و هەموو حكومەتەكەی، كە ئەم بێ باكی و بێ منەتیە هەڵەیەكی ئەخلاقیە ، هەڵەیەكە لە دین و ژیان و دیموكراسیدا جێی نابێتەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی، نەدانی مووچە خەتای كێیە قسەی سواوە و ئیشی موچەخۆر نیە گوێ لەو پاساوانە بگرێت، ئیشی ئەو پێدانی حەقەكەیەتی، كە نایدەیتێ و بۆی پەیدا ناكەی، ئەم بێ دەنگی و خۆ ماتكردنە هەڵەیە.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگارو ناوچەكە هەڵەیە، ئەگەر ئاسایشی ناوچەكە تێكبچێ لە دۆخێكی ئاوهادا ڕەنگە سەرئەنجامەكەی تەقینەوەیەكی جەماوەری خراپ بەدی بكەین، كە خوازراو نیە.

لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی سوریاو ڕوخانی ڕژێمەكەی ئەسەد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند، داڕوخانی ڕژێمی ڕێوی سیفەتی بەناو ئەسەد، بە چەند ڕۆژێك داڕووخا، ڕژێمێك كە لەسەر هاوكێشەی نێودەوڵەتی وەستابێ لەسەر پێی خۆی نەبێت و لەسەر ئەجندای بیانی وەستابێ، ئاوها دادەڕوخێ، بۆیە ئەمە دەبێتە دەرسێكی تر بۆ هەموو لایەكمان، بۆ هەموو هێزە سیاسیەكان و دەسەڵات و ڕژێمەكان، كە ئەگەر لەگەڵ میللەتی خۆیان ئاشتی بكەن و لە لێپرسینەوەی میللەتی خۆیان نەترسن، بەڵكو لە چارەنوسی بێ باكی و ستەمكاری بترسن، له دنیا ئەوە دەیبینین و قیامەتیش مەعلومە.

 

بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی نوێ لەپێناو ئاوەدانی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت
پێت بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی نوێ لەپێناو ئاوەدانی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا لەوانە گەلی کورد دەستەبەر بکرێت
دوات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: دادپەروەری بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا لەوانە گەلی کورد دەستەبەر بکرێت
پەیوەنیدر