هێزەکانی هەسەدە لەبارەی شەری ئێستای سووریا بریاریاندا و دەڵێن” ناچینە شەری ناوخۆی سوریاوە”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان و بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سووریا، هەموو ئامادەکارییەکی خۆیان کردووە، بەڵام بەشداری ئەو شەرە ناکەن کەلەناوخۆی سووریا ڕوودەدات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا هەسەدە ھۆکاری پاشەکشە کردنیان لەفرۆکەخانەی حەلەب بۆ ئەوە دەگەرێننەوە، کە ستراتیژیەتی ئێستای ھەسەدە پاراستنی ناوچە کوردیەکانە و خۆ دوورگرتنە لە ھەر بەریەککەوتنێک.
لای خۆیانەوە ھێزەکانی تەحریر شام، ڕایانگەیاندووە، لەئێستادا ھیچ شەڕ و ڕووبەڕوو بونەوەیەکیان لەگەل ھێزەکانی سووریای دیموکرات نییە.
جێی ئاماژەیە، “دەستەی تەحریرولشام”، کە هەندێک جاریش بە ڕێکخراوی “تەحریرولشام” دەناسرێت، ڕێکخراوێکی سەلەفی جیهادییە و لە سەرەتای ساڵی 2017 لە ڕێگەی یەکگرتنەوەی بەرەی نوسرە، بەرەی ئەنسارولدین، سوپای سوننە، لیوای حەق و بزووتنەوەی نوورەدین زەنکی پێک هێنرا. دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنەکەی، ژمارەیەک گرووپی دیکە و کەسایەتی و چەکدار لە سووریا و دەرەوەی سووریا پەیوەست بوون پێوەی.