زیانەکانی پەڕەی ئەلەمنیۆم بۆ خواردن چییە؟



بەکارهێنانی پەڕەی ئەلەمنیۆم بۆ هەڵگرتنی خۆراک ناتوانێت پارێزگاری لە دروستنەبوونی ئەو بەکتریایانە بکات کە دەبنە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، “پەڕەی ئەلەمنیۆم بە شێوەیەکی سروشتی چەسپاو نییە و بە تەواوی لەگەڵ ڕووکارەکاندا ناگونجێت، ئەمەش وایکردووە لە پاراستنی خۆراکدا کاریگەری باشی نەبێت”.

خواردنی پاشماوەی خۆراکی پێچراو بە پەڕەی ئەلەمنیۆم دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک، ئەمەش ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە.

بە وتەی شارەزایان باشترین بژاردەکان بریتین لە دەفری پلاستیکی کە دەتوانرێت دووبارە دابخرێتەوە، کیسی نایلۆن، چونکە ئەم بژاردانە دەتوانن خواردنەکان لە ژەهراویبوون بپارێزن.

بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندی بە هەندێک تێکچوونی ژەهراوی دەمار و زیانگەیاندن بە گورچیلە و جگەر و ئێسکەکانەوە هەیە.

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحموود کۆبوونەوە
پێت قوباد تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحموود کۆبوونەوە
سوپای سوریا لە پارێزگای حەما کشایەوە
دوات سوپای سوریا لە پارێزگای حەما کشایەوە
پەیوەنیدر