عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخست



عێراق وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشهاتەکان لە سوریا سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست و دەڵێت” سوپاکەمان بەباشی بەرگری لە سنوورەکانی عێراق دەکات”.

لیوا قەیس ئەل محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە توانای پاراستنی خاکی عێراقیان هەیە و و ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی هەر پێشهاتێک.

جەختیشیکردوەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێک سورجەم سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی داخراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لە ساڵی 2014ـەوە پێشکەوتنی گەورەیان لە ئاستی ئەمنیدا بەدەستهێناوە.

کورد بەشداری شەڕی سووریا دەکات؟
پێت کورد بەشداری شەڕی سووریا دەکات؟
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
دوات ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر