ئەمڕۆ شەممە 30ـتشرینی دووەمی2024، قوباد تاڵەبانی بەسەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری یەکێتی گەیشتە لای سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهتنانی حکومەتی نوییان تاوتوێ کرد.
لەکۆبوونەووکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.