یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن بۆ “درێژەدان بە كۆبوونەوەكان”



هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خوولی نوێی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و ڕێككەوتن بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی “لەکەشێکی ئەرێنیدا” بەڕێوەچوو ئاماژە بەوەكراوە، “پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک، کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش، کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی “گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە”.

كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر كەم بووەوە
پێت كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر كەم بووەوە
“لە حەلەب هەمان سیناریۆی کەوتنی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ دووبارە دەكرێتەوە”
دوات “لە حەلەب هەمان سیناریۆی کەوتنی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ دووبارە دەكرێتەوە”
پەیوەنیدر