كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر كەم بووەوە



لەگەڵ بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان، بەڵام كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر و كەمتریش كەمبووەوە و وەزارەتی كارەبا دەڵێت: خواست لەسەر بەكارهێنانی زیادی كردووە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە،پێدانی کارەبا لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو 25ـی مانگ 16 بۆ 17 کاتژمێر بوو لە شەو و ڕۆژێکدا، بەرزبوونەوەی نائاسایی خواست لەدوای هاتنی شەپۆلە سەرماکەی 25ـی مانگ وایکرد، پێدانی کارەبا بۆ نزیکەی 10 کاتژمێر کەم ببێتەوە.

وتیشی، “لە ناوچە کوێستانییەکان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ کەمتر لە 10 کاتژمێر دابەزیون، بەوپێیەی خواست لەو ناوچانە زیاترە و کارەبا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەرمکەرەوە بەکاردەهێنرێت”.

جەختیشی كردەوە، هەموو ساڵێک لە وەرزی سەرمادا ئەم کێشەیەمان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و ئێمە توانای ئەوەمان نییە بەرهەم زیاد بکەین، چونکە نە بودجەمان لەبەردەستە و نە سووتەمەنی پێویست تەنیا رێگەی زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش کەمکردنەوەی لۆدە لەسەری.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم بانگەشەی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری دەكات و لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند گەڕەكێكی دهۆك و هەولێر خراوەتە كار و لە چەند سیتی و بازواڕێكی سلێمانی-ش جێبەجێ‌ كراوە، بەڵام لەبەرامبەردا كارەبای نیشتمانی كۆی گشتی هاووڵاتیان بەردەوام لە كەمبوونەوەدایە و لەگەڵ هاتنی گەرما یان سەرما كارەبا كەم دەبێتەوە.

گرووپە چەكدارەكانی سوریا شەڕیان دژی كورد ڕاگەیاند
پێت گرووپە چەكدارەكانی سوریا شەڕیان دژی كورد ڕاگەیاند
یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن بۆ “درێژەدان بە كۆبوونەوەكان”
دوات یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن بۆ “درێژەدان بە كۆبوونەوەكان”
پەیوەنیدر