بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێ‌ بڕیاریدا



شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەگای بزووتنەوەكە لە گەڕەكی كوردسات كۆبوونەوە و بە فەرمی بزووتنەكە بڕیاریدا بەشداری حكومەت نەكات و دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دوای كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژنامەونووسان ڕایگەیاند، بە فەرمی وەڵامی شاندی دانوستاندكاری پارتیمان داوەتەوە، كە بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم ناكەین و دەبینە ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی.

ڕاشیگەیاند، گۆڕان دوو ئەزموونی لە ڕابردوودا هەبووە هەم وەك ئۆپۆزسیۆن و هەم وەك بەشدار لە حكومەت، كە ب”بەداخەوە” ئەزموونی بەشداری لە حكومەت سەركەوتوو نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبنە ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی و چاودێر بەسەر حكومەت و دامەزراوەكانەوە و وتیشی، “هیوادارین حكومەتی داهاتوو ببێتە حكومەتی خزمەتگوزاری خەڵك”.

جەختیشی كردەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیانە، تا ئێستا ئاسۆیەكی ڕوون نییە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.

ئاشكراشی كرد، سبەینێ‌ ئێوارە شاندی دانوستاندكاری یەكێتی سەردانیان دەكەن دەربارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

زەوی , بەرەو هەسارەیەکی بێ ژیان.
پێت زەوی , بەرەو هەسارەیەکی بێ ژیان.
جیاوازی تەمەنی گونجاو لە نێوان منداڵاندا چەندە؟
دوات جیاوازی تەمەنی گونجاو لە نێوان منداڵاندا چەندە؟
پەیوەنیدر