وەرگرتنی پارە بۆ بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان نامێنێت



ئەمڕۆ چوارشەممە، دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە ناوی بەڵگەنامەی لەدایكبوون (بەیان ولادە) لە هاووڵاتیان وەردەگیرا، هەڵگیرا.
هاوکات دەشڵێت: “لە بەرامبەر پێدانی یەك بەڵگەنامە 20 بۆ 50 هەزار دینار وەرگیراوە.”
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د،وتیشی “بەم دواییانە بۆمان دەركەوتووە، بڕێک پارە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە هاوولاڵتییان وەردەگرێت، ئێمە دوای ئەوەی بە بابەتەكەمان زانی، راستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی نەخۆشخانەكانمان ئاگادار كردەوە.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا: “نەخۆشخانە تایبەتەكان لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون، بڕەپارەیەكی جیاوازیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە كە لەنێوان 20 بۆ 50 هەزار دیناردایە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و بڕیارمان دا رابگیرێت.”
دلۆڤان محه‌مه‌د باسی لەوەش كرد: “هەر هاووڵاتییەك سكاڵا بكات پارەی لێ وەرگیراوە، بەدواداچوون دەكەین و رێكاری خۆمان دەگرینە بەر.”
مەسعود حەیدەر: پلان دانراوە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی ئابووری هەررێمی کوردستان
پێت مەسعود حەیدەر: پلان دانراوە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی ئابووری هەررێمی کوردستان
زەوی , بەرەو هەسارەیەکی بێ ژیان.
دوات زەوی , بەرەو هەسارەیەکی بێ ژیان.
پەیوەنیدر