لەکاتێکدا خۆت ئامادە دەکەیت بۆ کۆکردنەوەی کەلوبەلی یەکەم کۆرپەت، سروشتییە دەست بکەیت بە بیرکردنەوە لە لەدایکبوونی منداڵێکی تر، شتێکی لۆژیکییە کە جیاوازی تەمەنی کەم لە نێوان ئەو دوو منداڵەدا پێ باشتر بێت بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە یاری بکەن و پێکەوە چێژ لە منداڵی خۆیان وەربگرن.
بەڵام ئایا ئەمە باشترین بژاردەیە؟
دانا مونت، پەروەردەکاری کۆمەڵایەتی و ئەندامی کۆنفرانسی ڕێنمایی خێزان لە ئەڵمانیا دەڵێت “کاتێک ئەو دایک و باوکانەی دەیانەوێت منداڵێکی دیکەیان هەبێت پرسیارم لێدەکەن دەربارەی جیاوازی تەمەنی گونجاو، بەداخەوە، من وەڵامێکی گشتگیرم نییە بۆ هەمووان”.
بەڵام مۆنت کۆمەڵێک ئامۆژگاری پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی دایک و باوکان بدات بڕیارەکە بدەن.
هۆکارە گرنگەکان لەکاتی پلاندانان بۆ دووبارە منداڵبوونەوە
مۆنت ڕوونی دەکاتەوە کە هیچ جیاوازییەکی کاتیی دیاریکراو لە نێوان منداڵاندا نییە کە گەرەنتی پەروەردەکردنی ئاسان بکات یان گەرەنتی ئەوە بکات کە خوشک و براکان هەمیشە پێکەوە بژین، بەڵکو درێژیی بۆشایی نێوان لەدایکبوونەکان بەندە بە چەند هۆکارێکی کەسی و کۆمەڵایەتییەوە، لەوانە:
باری تەندروستی: پێویستە باری جەستەیی دایک و ئامادەیی بۆ دووگیانییەکی دیکە لەبەرچاو بگیرێت.
دۆخی ژیان: قەبارەی ماڵەکە و توانای جێگیرکردنی منداڵێکی تر.
دۆخی پیشەیی و دارایی: کاریگەری دووگیانی نوێ لەسەر کاری دایک و باوک و توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان.
پشتگیری کۆمەڵایەتی: بەردەستبوونی خێزان یان هاوڕێیان بۆ یارمەتیدان لە چاودێریکردنی منداڵ.
جگە لەوەش ئەزموونی دایک و باوک لەگەڵ خوشک و براکانیان لە تەمەنی منداڵیدا ڕۆڵی هەیە لە بڕیاردان، بپرسن
ئایا لە تەمەنیاندا ئاواتیان بۆ برای نزیک لە خۆیان دەخواست؟، یان وا هەستیان کردووە هەبوونی خوشک و برا بارگرانییە لەسەریان؟
زۆرجار منداڵانی نزیک لە تەمەندا دەتوانن بە ئاسانی کارلێک بکەن و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، ئەمەش گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیان بەرز دەکاتەوە.
مۆنت دەڵێت “ناتوانیت هەمیشە پێشبینی ئەوە بکەیت کە منداڵان چۆن کاردانەوەیان دەبێت، ڕەنگە خۆشەویستی لە نێوان خوشک و براکاندا هەبێت، هەروەها ڕەنگە ناکۆکی هەبێت، بەبێ گوێدانە جیاوازی تەمەن لە نێوانیاندا.”
هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پێویستی دایک کە گرنگی بەخۆی بدات بۆ ئەوەی دوای منداڵبوون چاکبێتەوە، چونکە دووگیانی و منداڵبوون لە ڕووی جەستەیی و دەروونی زۆر سترێس دروست دەکات، بە تایبەت ئەگەر منداڵی یەکەم هێشتا کۆرپە بێت.
سوودەکانی جیاوازی تەمەنی بچووک
زۆرجار منداڵانی نزیک لە تەمەندا دەتوانن بە ئاسانی کارلێک بکەن و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، ئەمەش گەشەسەندنی کۆمەڵایەتیان بەرز دەکاتەوە.
دایک و باوک دەتوانن شێوازی پەروەردەکردنی هاوشێوە بۆ هەردوو منداڵەکە پەیڕەو بکەن.
کەمکردنەوەی خەرجی لە پێداویستییە سەرەکییەکانی منداڵ (وەک یاری، جل و بەرگ) کات و پارە پاشەکەوت دەکات.
زیانەکانی جیاوازی بچووکی تەمەن
دایک و باوک دەتوانن بە خێرایی هەست بە زەبر و زەنگ بکەن بە دابینکردنی پێداویستییەکانی دوو منداڵی بچووک لە یەک کاتدا.
کەم خەوی و ماندوێتی درێژخایەن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی دایک و باوک هەیە.
ڕەنگە زەحمەت بێت گرنگیدانی پێویست بە هەردوو منداڵەکە وەک یەک، چونکە منداڵان کێبڕکێ لەسەر سەرنج و گرنگیپێدانی دایک و باوک دەکەن.
سوودەکانی جیاوازییەکی گەورەی تەمەن
دەرفەت دەدات بە دایک و باوک کە گرنگییەکی تاکەکەسی زیاتر بە هەر منداڵێک بدەن.
دابینکردنی پێداویستییە جیاوازەکانی منداڵان لەگەڵ پشووی کاتدا ڕێکدەخرێت.
گەڕانەوە بۆ سەر کار دەتوانێت ئاسانتر بێت کاتێک لەدایکبوونەکان لەیەکتر جیا بکرێنەوە.
زیانەکانی جیاوازی گەورەی تەمەن
لەوانەیە جیاوازییە گەورەکە ببێتە هۆی لاوازی پەیوەندی نێوان خوشک و براکان چونکە لە قۆناغی جیاوازی گەشەکردندان.
مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی تەمەن جیاوازدا ڕەنگە پێویستی بە هاوسەنگییەکی ورد هەبێت لە ڕووی چالاکییەکان و جەژنەکان و شێوازی پەروەردەکردنی منداڵەوە.
ڕەنگە دایک و باوک بە تێپەڕبوونی کات هەست بە ماندووبوون بکەن، هەرچەندە هەندێکیان چێژ لە مانەوەیان لە سەرقاڵی پەروەردەکردنی منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر وەردەگرن.
لە کۆتاییدا مۆنت ڕوونی دەکاتەوە کە جیاوازی تەمەنی گونجاو لە نێوان منداڵاندا بڕیارێکی کەسییە کە بەندە بە بارودۆخ و پێداویستییەکانی خێزانەکەوە، و هیچ یاسایەکی جێگیر نییە کە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بگونجێت، بەڵکو دەبێت دایک و باوکەکان جگە لە چاوەڕوانی و تێڕوانینەکانیان سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ، هەڵسەنگاندن بۆ تەندروستی و ژیان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی گونجاوترین بژاردە بۆ خۆیان و منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی