نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كارتی نیشتمانی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ پسوڵه‌ی خۆراك و پێدانی بەشەخۆراكی مانگانە و ئه‌و پسوڵه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی.
حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری هه‌رێم له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووە، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه دروستكردنی پسوڵه‌ی خۆراك له عێراق ڕاگیراوه، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پسوڵه‌ی خۆراك بكرێته ئه‌لیكترۆنی و بۆ ئەوەش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌زموونێكیان له پارێزگای واست وەرگرتووە، ئه‌و تێسته‌ی كراوه سه‌ركه‌توو بووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك ده‌كرێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی بازرگانی هه‌رێم وتیشی: “له‌مه‌ودوا كارتی نیشتمانی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ پێدانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، واته هه‌ر كه‌سێك كارتی نیشتمانی نه‌بێت بێبه‌ش ده‌كرێت له به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی و ناوی له سیسته‌می نوێ تۆمار ناکرێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەشكرد، له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه مامه‌ڵەی پسوڵه‌ی خۆراك به‌ڕێوه‌ده‌برێت و دوای كه‌وتنه‌كاری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، هاووڵاتی دەتوانێت له ماڵه‌وه كاروباری خۆی به‌ڕێوه‌ببات، ژماره‌ی كارتی نیشتمانی هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته ژماره‌ی فۆڕمی خۆراكی كه‌سەکه.