ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور وادەی دەسستپێکردنیان بە بایکۆت ڕادەگەیەنن و دەڵێن” هیوادارین مامۆستایانی تریش هەمان هەڵوێستیان هەبێت”.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور ڕایانگەیاند، ئێمە پێمانوایە (ناکردن دژ بە ستەم و نادادی و دەنگهەڵبرین بۆ مافەکان) ئەگەر لە ساڵێکدا، یەک ڕۆژیش بێت، باشتر و سەربەرزانەترە، لەوەی تەواوی ساڵەکە، بە بێدەنگی و ملکەچی و زەلیلی بەڕێبکەین.
لە بڵاوکراوەکەسدا ائەوە هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە 1ی 12ی 2024 بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین، و هانی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیش دەدەین، کە لەژێر چەپۆکی حوکمڕانیی ژیان دەکەن، هاوهەڵویستبن لەگەڵمان.
دەقی بڵاوکراوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور:
بەناوی خوای گەورە
مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، مووچەخۆرانی کوردستان.
“نە ئازایەتی تەمەن کورتدەکاتەوە؛ نە ترسنۆکی تەمەن درێژدەکات.”
بەڕێزان؛ ئێمە دەزانین لەگەڵ دەسەڵاتێکدا یەکانگیربووین؛ داماڵراوە لە هەموو بەهایەکی ئایینی و مرۆڤایەتی و ویژدانیی و ئەخلاقیی. دەسەڵاتێک؛ کە نەک باکی بە هیچ ڕەهەندێکی ژیانی ئێمە نییە؛ بەڵکو لە بنەڕەتدا لەلایەن دووژمنانی کوردەوە، بۆ ئەو ئەرکە هێڵدراونەتەوە لەسەر کورسی دەسەڵات؛ کە (ژیان، شکۆ، ئایین، بژێوی، پەروەردە، مرۆڤبوون، بیرکردنەوە و هۆشیاری، ئازایەتی و هەڵوێست، تەندروستی، زمان، خۆشگوزەرانی)ی تاکبەتاکمان وردوخاش بکەن.
هیوامان دەخواست؛ هەمووان پێکەوە و دەست لەناودەست (لەپێناو دین و ژینمان)، یەکمانبگرتایە و نەسرەوتینایە، تا یەک بەیەکی سەرانی دەسەڵاتی تاڵانکارمان، دادگایی دەکرد لەسەر گشت کارە چەپەڵەکانیان و لە کونجی زیندان دەمانڕزاندن؛ بەڵام بەداخەوە کەسانی ناهۆشیار و بەرژەوەندیپەرست و ترسنۆک و کۆیلە و بێدەماغ، ڕێگرن لە بەدیهاتنی ئەم هیواشادیهێنەی ئێمەدا.
بەڕێزان؛ ئێمە پێمانوایە (ناکردن دژ بە ستەم و نادادی و دەنگهەڵبرین بۆ مافەکان) ئەگەر لە ساڵێکدا، یەک ڕۆژیش بێت؛ باشتر و سەربەرزانەترە، لەوەی تەواوی ساڵەکە، بە بێدەنگی و ملکەچی و زەلیلی بەڕێبکەین.
هەر بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ١٢ی ٢٠٢٤ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین. هاوکات هانی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیش دەدەین، کە لەژێر چەپۆکی پڕلەنەفرەتی حوکمڕانیی ئەم دزانەدا ژیان دەکەن، هاوهەڵویستبن لەگەڵمان.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور