لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سلێمانی سێ كەس گیانیان لەدەستدا



ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كردوە بە ماركێتێكدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لەناو بازاڕی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد ئۆتۆمبێلێک بەهۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی كردووە بەناو مارکێتێکدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری “ئەڤەلۆن” بووە و ئەو سێ‌ كەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن.

هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی سێ کەسەکەش گواستراوەنەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
سەرۆك کۆمار: بەغدا شایستەی ئەوەیە ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی
پێت سەرۆك کۆمار: بەغدا شایستەی ئەوەیە ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی
داهاتی نانەوتی عێراق 198٪ زیادیکردووە
دوات داهاتی نانەوتی عێراق 198٪ زیادیکردووە
پەیوەنیدر