زەوی , بەرەو هەسارەیەکی بێ ژیان.



گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لە ئاستەنگە جیددییەکانی بەردەم مرۆڤایەتی و هەسارەی زەوی لە سەردەمی ئێستادا، بەو پێیەی ئەو کاریگەرییانەی لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا دروست دەبن، تەنها پەیوەندییان بە ژینگەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی مرۆڤ و تەندروستی گشتی هەیە.

ئەم گۆڕانەش لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و توانەوەی سەهۆڵ لە جەمسەرەکان و زیادبوونی توندی زریان و لافاو و درێژبوونەوەی وەرزی وشکەساڵی و  ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، تا دەگاتە زیادبوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی هەوا و نائاسایشی خۆراک، گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە بژێوی ژیان و تەندروستی گشتی دەکات و… هەسارەکە نزیک دەکاتەوە لە خاڵی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و نەگەڕاوە لەوانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی، مەترسی لەسەر جۆراوجۆری زیندوو و تێکچوونی ئیکۆسیستەمەکان.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی, گۆڕانی کەشوهەوای بە گەورەترین مەترسی تەندروستی وەسفکردووە کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە، بەو پێیەی مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگەیی ڕوو لە   زیادبوون دەکەن.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی، ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە گەرمترین ساڵ  لەو کاتەوەی پلەکانی گەرما دەستیان بە تۆمارکردن کردووە.

داهاتووی هەسارەکەمان لە مەترسیدایە
هەسارەی زەوی ڕووبەڕووی باری نائاسایی کەشوهەوا بووەتەوە و دەرفەتی هەنگاونان بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی کە دەتوانرێت ڕزگاری بکرێت، بە خێرایی کەم دەبێتەوە بەپێی ڕاپۆرتێک، دەردانی گازی ژەهراوی ساڵی 2024 کە لەلایەن بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە.

بێگومان بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر زیاتر پیسبوونی ژینگەی عێراق ھەیە. شارەزایان ھۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخی ژینگەی عێراق دەدەن بەتایبەت كە پلەی دووەمی لە لیستی پیسترین کەشوهەوای لە جیهاندا بەدەست هێناوە.

عێراق، بەجۆرێك ژینگەكەی پیسە كە لە ڕیزبەندی جیھانی لە پلەی پێش کۆتاییدایە. جیا لە بڵاوبوونەوەی پاشماوەی کارگەکان و دەرهێنانی نەوت و سووتاندنی گاز، شارەزایان بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماش بە یەكێكی دیكە لە ھۆكانی پیسبوونی ژینگەی عێراق دەزانن.

بەگوێرەی داتا و ئامارە نێودەوڵەتییەكان عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوھەوای لەسەر دەركەوتووە و ژینگەكەی لە خراپترینی ژینگەی جیھانە بەجۆرێك لە نێو 125 وڵاتدا لە پلەی 124مین دێت، واتە خاوەنی دووەم پیسترین ژینگەیە لە جیھان.

وەرگرتنی پارە بۆ بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان نامێنێت
پێت وەرگرتنی پارە بۆ بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان نامێنێت
بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێ‌ بڕیاریدا
دوات بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لە حكومەتی نوێ‌ بڕیاریدا
پەیوەنیدر