لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باریوە و لە هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیانیش بارانێکی باش باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە: لە ماوەی سێ رۆژدا لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 106 ملیمەتر باران باریوە و كۆی گشتی لەمساڵدا 148 ملیمەترە، لەكاتێكدا پارساڵ لەم كاتەدا 16 ملیمەتر باریوە.
هاوكات لە شارەدێی سیروان 90 ملیمەتر بارانباریوە و كۆی گشتی 131
لە شارەدێی خورماڵیش 97 ملیمەتر بارانباریوە و كۆی گشتی گەیشتووەتە 157 ملیمەتر.
لە شارەدێی بیارە 123 ملیمەتر بارانباریوە و كۆی گشتی 178 ملیمەتر باران دەبارێت.
هاوكات لە تەوێڵە 104 ملیمەتر بارانباریوە و كۆی گشتی 170 ملیمەترە.هەروەك لە ئیدارەی گەرمیانیش بارانێكی زۆر لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا باریوە و لە كەلاری سەنتەری ئیدارەی گەرمیان لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا 103 ملیمەتر باران باریوە.