حكومه‌تی فینلاند بڕیاریداوه به‌كارهێنانی مۆبایل له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتەكەی كردوه.
فینلاند، کە پێشتر بە ئەدای بەهێزی لە تاقیکردنەوەکانی توانای قوتابخانەکانی PISA ناسرابوو، دەیەوێت ڕەوتی دابەزینی ئێستا پێچەوانە بکاتەوە و ژینگەیەکی فێربوونی تەرکیزکراو بەرەوپێش ببات بە دەرکردنی یاسایەک، کە مۆبایل لە خوێندنگەكاندا قەدەغە دەکات.
میدیا ناوخۆییەكانی فینلاند و میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە “حكومه‌تی فینلاند ڕه‌شنوسی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی مۆبایلی له خوێندنگەكان ئاماده كردوه، ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌كارهێنانی مۆبایل به‌هه‌موو جۆرێك له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن قه‌ده‌غه بكات، جگه له مامۆستا یان ئیداره‌ی خوێندنگە، به مه‌رجێك كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به خوێندن یان ته‌ندروستی خوێندكاره‌وه نه‌بێت”.
به‌پێی ڕه‌شنوسه‌كه، “مامۆستایان ده‌توانن مۆبایل له خوێندكاران وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان به به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایله پۆله‌كه په‌كبخات”.
ده‌قی پڕۆژه‌كه ئه‌گه‌ری دیاریكردنی ڕێسای به‌كارهێنانیش بۆ خوێندنگەكان له‌خۆده‌گرێت، جگه له چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنیان له ڕۆژی خوێندندا، چونكه ڕۆژی خوێندن هه‌ردو پشوو و كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌خۆده‌گرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، “حكومه‌ت پێشبینی ده‌كات قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌له‌فۆن كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجامی فێربوونی خوێندكاران و سه‌رنجیان بۆ وانه‌كانیان هه‌بێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت یاساكه له مانگی (ئاب/8)ی ساڵی داهاتوو بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.