لە ناوچەی شەمێران 150 كیسە خۆڵ كۆكرایەوە



 

لە هەڵمەتێكی پاككردنەوەدا لە ناوچەی شەمێران لەنزیک بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی (١٥٠) کیسە و گوێنی زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان و ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو لەکارێکی هاوبەشدا و بەبەشداری قوتابخانەی بیردۆز، گروپی پاسکیل سواری و تیمی غەواسی دەربەندیخان و نزیکەی (٥٠) خۆبەخش لە دەربەندیخان و سلێمانی و عەربەت لە(٢٥/١٠/٢٠٢٤)، هەڵسان بەئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەی شەمێران لەنزیک بەنداوی دەربەندیخان.

ڕاشیگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی (١٥٠) کیسە و گوێنی زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە. ژینگەی ناوچەکە لەپاشماوەی پلاستیکی و پیسییەکان پاککرایەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئامانجی هەڵمەتەکە لابردنی پلاستیک و پاشماوەی ڕەقە، کە ئەو ناوچەیەی داپۆشیوە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاکتر بۆ مرۆڤ و ماسی و باڵندە و مێروو و گیانلەبەرە کێوییەکانی تر دەستەبەربکرێت.

فەرمانبەران لەنێوان بەرداشی “هەژماری من” و “تەوتین”ی مووچە
پێت فەرمانبەران لەنێوان بەرداشی “هەژماری من” و “تەوتین”ی مووچە
وڵاتێك مۆبایل لە خوێندكاران قەدەغە دەكات
دوات وڵاتێك مۆبایل لە خوێندكاران قەدەغە دەكات
پەیوەندیدر