ئەردۆغان؛ تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراقی براو دۆست دەوەستێت



ئەردۆغان لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاویکردۆتەوە “تورکیا هەمیشە گرنگی بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدات”، هەربۆیە هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراقی بەرز نرخاند بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکەیان لە ململانێکان.

ئاماژەی بەوەشکرد “پڕۆژەی ‘رێگای گەشەپێدان’ ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەشەپێدانی ئابوری و سەقامگیری و برایەتی لە ناوچەکەدا و سوودی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەسەر هەموو ئاستەکان”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “درێژیی ئەو هێڵی ئاسنین و ڕێگاوبانانەی کە بەندەری فاو بە سنووری تورکیا دەبەستنەوە، 1200 کیلۆمەترە بە تێچووی 17 ملیار دۆلار، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی ‘رێگای گەشەپێدان'”. ڕوونیشی کردەوە، پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەم تا ساڵی 2028 کۆتایی دێت، کە ڕێگە بە بەندەری ئەلفاو دەدات کە کەشتی وەربگرێت، قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2033 کۆتایی دێت لەگەڵ تەواوبوونی دروستکردنی سەرجەم هێڵەکانی ئاسنین و ڕێگاوبانەکان، لە کاتێکدا بڕیارە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تا ساڵی 2050 تەواو بێت.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)
پێت ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)
ئەمشەو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
دوات ئەمشەو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدر