ئەمشەو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمشەو باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەک پێشتر پێشبینیمان كردبوو، کە لە هەندێك شوێنی جیاواز و بەشێوەی کورتخایەن لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەوە لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بڕێک هەور لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و بەشێکی پارێزگای موسڵ چڕبوەتەوە و ئاراستەی بۆ ناوچەکانی هەولێر و باکووری کەرکوک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆکە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمشەو بۆ ماوەیەکی کاتی ئەگەری بڕێکی کەم باران و هەورەبروسکه هەیە لەماوەیەکی کورتدا.

 

ئەردۆغان؛ تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراقی براو دۆست دەوەستێت
پێت ئەردۆغان؛ تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراقی براو دۆست دەوەستێت
عێراق نرخی کڕینەوەی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاری کرد
دوات عێراق نرخی کڕینەوەی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاری کرد
پەیوەنیدر