عێراق نرخی کڕینەوەی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاری کرد



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە حكومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێك گەنمی لە وەرزی دروێنەی ساڵی داهاتوو بۆ بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بڕی 850 هەزار دیناری دیاریكرد.

غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق نرخی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرد، كە لە وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە جوتیارانی عێراق و هەرێمی دەكڕێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو زەویانەی بەسیستمی مڕەشە و ئاودێری مۆدێرن ئاودەدرێن، نرخی تۆنی گەنم لەلایەن حكومەتەوە بە 850 هەزار دینار وەریدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو زەویانەی بەشێوازی تەقلیدی کۆن دەکرێن نرخی تۆنی گەنم بە 800 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.

ساڵانە لەگەڵ دروێنەی گەنم، وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات و لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقەوە لە جوتیاران دەكڕدرێتەوە و دوای كۆگاكردنی دەكرێتەوە بە ئارد و بەسەر هاووڵاتیاندا لەچوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانە دابەش دەكرێت.

ئەمشەو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پێت ئەمشەو باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچە درا
دوات بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچە درا
پەیوەندیدر