قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ بكات



قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ ڕاستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو کۆبوونەوەی جەماوەری لە ناحیەکانی چوارقوڕنە و حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بگرین تا بتوانێت بە هێز و توانایەکی زیاترەوە کاربکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی، کە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتە خۆسەپێنە لە هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی یەکێتی کرد لە ساڵانی ڕابردوودا و ڕوونیکردەوە، “لە دوای نەخۆش کەوتن و کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالەوە، یەکێتی بەهۆی باڵباڵێن و کێشەی ناوخۆییەوە غەدری لە خۆی و لە جەماوەرە دڵسۆزەکەشی کرد و خەڵکێکی زۆری لە خۆی بێ هیوا کرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سێ ساڵی ڕابردوودا یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ بە تێگەیشتنێکی قوڵەوە خۆی ڕێکخستەوە و ئێستا ئەو یەکێتییەیە، کە جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان داوایان دەکرد”.

وتیشی، “هەر بەهۆی ئەم خۆڕێکخستنەوەیە و هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتییەوەیە، کە بەشێکی گەورەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان هەر لە گەنجان و ژنانەوە تا دەگاتە پیاوانی ئایینی و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان لەگەڵ یەکێتی ئاشت بوونەتەوە و ئێستا هیوایەکی گەورە دروست بووە، کە تەنها لەسەر دەستی ئەم یەکێتییەیە، کە دەکرێت حکومڕانی ڕاست بکرێتەوە و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکرێت و کۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاکاری لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بهێنرێت”.

 

سەڵاحەدین بەهادین: ڕۆژگار دەریدەخات بانگەشە دینییەكانتان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردنە یان بیروباوەڕتان گۆڕاوە
پێت سەڵاحەدین بەهادین: ڕۆژگار دەریدەخات بانگەشە دینییەكانتان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردنە یان بیروباوەڕتان گۆڕاوە
ئاگاداریيەک بۆ خانەنشینان
دوات ئاگاداریيەک بۆ خانەنشینان
پەیوەندیدار