سەڵاحەدین بەهادین: ڕۆژگار دەریدەخات بانگەشە دینییەكانتان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردنە یان بیروباوەڕتان گۆڕاوە



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی هێزەكانی دەسەڵات دەكات و دەڵێت: ڕۆژگار دەریدەخات بانگەشە دینییەكانتان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردنە یان بیروباوەڕتان گۆڕاوە.

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە ڕانیە ڕایگەیاند، ڕۆژگار دەریدەخات، كە پارتی و یەكێتی بانگەشە ئایینییەكانیان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردنە یان بیروباوەڕیان گۆڕاوە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئێمە وەك یەكگرتوو كە حزبێكی ئیسلامین و پاشگری ئیسلامیمان پێوەیە و هەر لەسەرەتاوە گۆشكراوین بە نوێژ و ڕۆژوو و شەونوێژ و پابەندی تەواومان بە بەها دینییەكان هەبووە ئاساییە و مافی خۆمانە، كە ئیسلامی بوونمان بۆ بانگەشە بەكاربهێنین، بەڵام هیوادارم بانگەشە ئایینییەكانی ئەوان و داخستنی شوێنە خراپەكانیان بیروباوەڕبێت نەك ریكلامی هەڵبژاردن.

جەختی كردەوە، شكاندنی شكۆی پەرلەمان و داخستنی، تاوانێكی نائەخلاقی و سیاسی بوو، فێڵ و پیلانی بۆ داڕێژرا بوو بۆ نائومێدكردنی خەڵك.

دەشڵێت: لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین دەروازەی شكاندنی شكۆی زوڵم و ستەم داوا لە گەنجان كچان و كوڕان بەتایبەت و سەرجەم توێژەكانی دیكە بەگشتی دەكەم بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی پەرلەمان لەرۆژی 20/10 بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و سزای دەسەڵات بدەن و تۆڵەیان لێبكەنەوە، كاری جددی بكەن بۆ سەرخستنی لیستی یەكگرتوو، لیستی خوا لەخۆ ڕازیكردن، لیستی خزمەت بە خەڵك، لیستی كاندیدە ئازا و چاونەترس و بوێر و شارەزا و دەستپاك و ڕاستگۆكان.

 

عێراق: بەشێكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكڕین
پێت عێراق: بەشێكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكڕین
قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ بكات
دوات قوباد تاڵەبانی: پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ بكات
پەیوەندیدر