زیانه‌كانی حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون



‎ دکتۆرە چرۆ حسین عزیز، ‎پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی دەڵێت: حه‌پی دژه‌ دووگیان بوون یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی، کە ڕۆژانە دەخورێت و هۆرمۆنی دەستکردی تێدایە، کە لە هۆرمۆنەکانی لەش دەچێت.

زیانەکانی حەپی دژه‌ دووگیان بوون :
حەپی دژه‌ دووگیان بوون، بەتایبەتی ئەوانەی ئیسترۆجینیان تێدایە، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی درێژخایەن، چونکە لەوانەیە مەترسی تووشبوون بەم کێشانە زیاد بکات:
خوێن مەین.
جەڵتەی دڵ.
جەڵتەی مێشک.
شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەی ملی ڕەحم.

دەشڵێت: پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە دەرکەوت لە کاتی وەرگرتنی حەبی مەنع:
سەرئێشەی توند.
کاڵبوونەوەی بینین.
ئازاری سک.
ئازاری سنگ
ئازار یان ئاوسانی قاچ و پێیەکان.

سەبارەت بە کاریگەری لاوەکی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون، ئەو پزیشكە ڕوونی كردۆتەوە:
خوێنبەربوونی سووک لە زێ.
کەمی خوێنی سوڕی مانگانە یان نەبوونی سوڕی مانگانە لە هەندێک حاڵەتدا.
سکچوون.
ئازار لە مەمکدا.
زیادبوون یان کەمبوونەوەی دەردراوەکانی زێ.
سەرئێشە یان شەقیقە.
خەمۆکی.
نەبوونی ئارەزووی سێکسی.
زیادبوونی کێش بەهۆی ڕاگرتنی شلە لە جەستەدا.

 

“شوێنگرەوەی نەسڕوڵا كوژرا”<br>لە لوبنانەوە ئیسڕائیل مووشەكباران كرا
پێت “شوێنگرەوەی نەسڕوڵا كوژرا”<br>لە لوبنانەوە ئیسڕائیل مووشەكباران كرا
مەسرور بارزانی پڕۆژەیەكی بۆ پێدانی قەرز بە هاوووڵاتیان ڕاگەیاند
دوات مەسرور بارزانی پڕۆژەیەكی بۆ پێدانی قەرز بە هاوووڵاتیان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار