وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە 5 هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ كردووە



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە چوار ترلیۆن و 600 ملیار دینار جێبەجێکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا لەلایەن فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و پڕۆژەی دیكە، بە گوژمەی چوار ترلیۆن و 663 ملیار و 902 ملیۆن و 888 هەزار دینار، زیاتر لە 5 هەزار و 44 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی شارەوانی، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بودجەی ئاسایی و بودجەی تایبەت و چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێ كراون.

وێڕای ئەو پڕۆژانە، ئێستا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی دیكە پێشنیازكراون و لە ماوەی داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

پۆلێنكاری پڕۆژەكان بەپێی سێكتەرەكان بەم شێوەیەیە:

1-سێكتەری شارەوانی: لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، جێبەجێ كراون.

2-سێكتەری ئاو: لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، (2755) پڕۆژە بە گوژمەی (1,785,248,176,551)دینار، جێبەجێ كراون.

3-سێكتەری شوێنەوار:  لە سێكتەری شوێنەواردا، (167)پڕۆژە بە گوژمەی (34,148,075,900)دینار، جێبەجێ كراون.

4-سێكتەری گەشتوگوزار: لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، (118)پڕۆژە بە گوژمەی (48,742,327,115)دینار، جێبەجێ كراون.

نرخی دۆلار بەرزتربووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرزتربووەوە
شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت؟
دوات شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت؟
پەیوەندیدار