بانکی ناوەندی زیاتر لە 257 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند؛ بڕی 257 ملیۆن و883 هەزار و 6 دۆلاری خستۆتە بازاڕاوە لەو بڕەش 12 ملیۆن و250 هەزاری بە نەخت و 245 ملیۆن و633 هەزار و 6 دۆلاری بە حەواڵە بووە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە بە 154 هەزار و 500 دینارەوە مامەلەی پێوەدەکرێت.