دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی هەشت شوێنی دیکە دەدرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.
پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە تا ڕۆژی سێشەممە، مووچەی مانگی ئابی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و بە وتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەبێت لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو مانگەش بگاتە هەرێمی کوردستان.