مەسرور بارزانی: “هه‌ژماری من” یارمه‌تی لەناوبردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەدات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا چەندین چاکسازی گرنگمان کردووە و نەوت و گاز ناكه‌ینه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهات، هەروەها هه‌وڵی جددیم بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەکانی داهات دا.دەشڵێت:””هه‌ژماری من” یارمه‌تی لەناوبردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەدا”.

مەسرور بارزانی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی” ئەلعەرەبییە” رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێ بەخشرا، هەوڵێکی جددیم دا، بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی داهاتی ئابووری هەرێم هەمەچەشن بکەم. ئێمە تەنیا سەرنجمان لەسەر وزە نییە، واتە تەنیا وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان لە نەوت و گاز ناڕوانین.

لەبارەی گەندەڵی و پێدانی بەرتیل لە کەرتی وەبەرهێنان مەسرور بارزانی وتی:” ە هیچ شێوەیەک گەندەڵی و بەرتیل قبووڵکراو نییە، هەموو هەوڵی خۆمانداوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەموو ڕەفتارێکی نایاسایی و پێچەوانەی یاسای وەبەرهێنانن بکەین، ئەگەر هەر وەبەرهێنەرێکیش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری هەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت مامەڵەیەی ناساغلەمی لەگەڵدا کراوە، حکومەت ئامادەیە بەدواداچوون بۆ پرسەکە بکات و پشتیووانی بکات لەوەی ڕێگری لە گەندەڵی بکات”.

مەسرور بارزانی دەشڵێت:”ڕژدین لەسەر چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. لە کاتێکدا بابەتەکە هەروا ئاسان نییە و بە شەو و ڕۆژێک چارە ناکرێت. شتێکی سروشتییە هەموو ئامانجەکانی خۆمان نەپێکابێت، بەڵام هەرچییەک بێت ڕێگە بە بەردەوامیی گەندەڵی نادەین، تا ڕادەیەکی باش ڕیگریمان لەم بابەتە کردووە و شەڕی گەندەڵیشمان کردووە کەمتەرخەمیش لە هیچ هەوڵێک بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی ناکەین”

لەبارەی پرۆژەی هەژماری من سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بەداخەوە ئابووری عێراق پشت بە بنەمای پارەی نەختینە دەبەستێت، لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی هەژماری منمان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتی چ لە کەرتی گشتی بێت یاخود تایبەت ببێتە خاوەنی هەژماری بانکیی خۆی ئەم بابەتەش سوودی زۆرە و چەندین خزمەتگوازری پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات، وەکوو پێدانی قەرز. جگە لەوەش ئەم پڕۆژەیە یارمەتی لە نێوبردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەدات و دەرگا بەڕووی بازاڕی جیهانیدا دەکاتەوە. داوامان لە بانکە رێپێدراوەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق کردووە بەشداریی ئەم پڕۆژەیە بکەن”.

پێت سبەی لەم شوێنانە نەوتی سپی دابەشدەكرێت
پێشەوا هەورامانی: حکومەت ناتوانێت کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە
دوات پێشەوا هەورامانی: حکومەت ناتوانێت کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە
پەیوەندیدار