ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ، مام و برازایەكی، كە كچە لە كوێستانەكانی قەزای چۆمان، كە لەناو موڵكی خۆیاندا بوون هەورەبروسكە لێی داون و بەهۆیەوە جەستەیان سووتاوە.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان ڕایگەیاندووە، دوو کەس کە بەهۆی هەورە بروسکە بریندار ببوون، گەیەندرانە فریاکەوتنی چۆمان، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیان، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
ئەو دوو کەسەی بەر هەورەبروسکە کەوتوون، مام و برازان و لە کوێستانەکانی گوندی ناوەندە لە ناو موڵك و بێستانی خۆیان سەرقاڵی كاركردن بوون.
بەپێی زانیارییەكان، مامەکە ناوى (محەمەد ناوەندی) تەمەنی 32 ساڵە و برازاکەشی کە کچە، ناوى (ڕۆژین عەبدولڵا)یە و تەمەنی 17 ساڵە.