كەشناسی پێشبینی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە



 

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و باران بارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دوای نیوەڕۆدا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانی پارێزگای سلێمانی پێشبینی نمە باران و تاوە باران دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەڕاستی هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیکی گشتی نزیک دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ‌ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە و تەنها لەسنوری ناوچەکانی پارێزگای دهۆک نزێک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

لە ناوچەیەكی هەرێم هەورەبروسكە لە دوو كەس دەدات
پێت لە ناوچەیەكی هەرێم هەورەبروسكە لە دوو كەس دەدات
عێراق مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكات
دوات عێراق مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد دەكات
پەیوەندیدر