مەترسی تەندروستی پەیوەندی بە کەڵەکەبوونی چەوری ورگەوە هەیە



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە مەترسییەکی تەندروستی نیگەرانکەری ئاشکرا کرد، کە پەیوەندی بە کەڵەکەبوونی چەوری ناوچەی سکەوە هەیە، کە ئەندامەکانی وەک جگەر و پەنکریاس لەخۆدەگرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، توێژەرانی زانکۆی ڕۆژئاوای ئوسترالیا ڕایانگەیاندووە، زیادبوونی چەوری لە ناوچەی سکدا مەترسی تووشبوون بە ئازاری درێژخایەن لە زۆرێک لە بەشەکانی جەستەدا، لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران داتای تەندروستی زیاتر لە ٣٢ هەزار بەریتانی (تێکڕا تەمەنیان ٥٥ ساڵ)یان کۆکردووەتەوە، هەر بەشداربوویەک پشکنینی MRI ی سکی بۆ کرا بۆ پێوانەکردنی بڕی چەوری دەوروبەری ئەندامەکانی ناوەوەی وەک جگەر و پەنکریاس.

هەروەها تیمی توێژینەوەکە بڕی ئەو چەورییەیان پێوانە کرد کە ڕاستەوخۆ لە ژێر پێستدایە و داوا لە بەشداربووان کرا ئاماژە بەوە بکەن، کە ئایا تووشی هیچ ئازارێک لە مل، شان، پشت، شان، ئەژنۆ، یان لە تەواوی جەستەدا بوون.

دوای دوو ساڵ جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ ٦٣٨ کەس لە گروپەکەدا ئەنجامدرا و ئەنجامەکان دەریانخست، کە ڕێژەیەکی بەرزی چەوری لە ناوچەی سک پەیوەندی بە  ئەگەری زیادبوونی ئازارەوە هەیە، بەتایبەتی لە ژنان بە ڕێژەی ٦٠٪ زیاترە.

توێژەران پێیان وایە ڕەنگە چەوری زیادە ببێتە هۆی هەوکردن، ئەو پرۆسەیەی کە جەستە ماددە کیمیاییەکان دەردەدات لە وەڵامی زیانەکاندا، ئەمەش وەڵامدانەوەی بەرگری لەش هاندەدات.

دوو شۆفێر دەکەونە ناو تانکەرێکی سوتەمەنییەوە
پێت دوو شۆفێر دەکەونە ناو تانکەرێکی سوتەمەنییەوە
خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن
دوات خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن
پەیوەندیدار