![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
دوو شۆفێری تانکەری سوتەمەنی لە نزیک ناڵپارێز لەکاتی ڕۆکردنی گازوایل کەوتوونەتە ناو تانکی سوتەمەنییەکەوە و دوای ڕزگارکردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە “کاتژمێر 8:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیک ناحیەیی ناڵپارێز دوو شۆفێر بۆ بەتاڵکردنی سووتەمەنی چوونەتە ناو تانکەرەوە و غاز لێی داون و بێهۆشبوون.
هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.