گرێبەستەکان دەچنە ناو پرۆژەی “هەژماری من”



یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هەواڵی خۆش بە مامۆستایان دەدات و دەڵێت” ئەو وانەبێژانەی ئەمساڵ ناویان نەبووە پەروەردە هەوڵدەدات کاریان بۆ بکات بۆ ئەوەی بکرێنە گرێبەست”.

نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 6 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە دەکرینە گرێبەست، و ڕیکخستنی میلاکات کراوە و بەشەوانەکان دابەشکراوە، مامۆستایانی وانەبێژ بەم بڕیارە لە دوودڵی و ڕارایی ڕزگاریان بوو و گرفتیان نەماوە.

نەژاد عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایان ئەمساڵ جگە لە ئەرکی خۆیان وەک پیشەی مامۆستا، ئەرکێکی تری گەورەتریشیان هەیە ئەویش سەرژمیری گشتییە کە لە عێراق ئەنجام دەدەرێت، و وەزارەتی پەروەردە وەک لایەنی سەرەکی پرۆسەکە دەستنیشان کراوە و ئەو پرۆسەیە لەڕێگەی 11 هەزار مامۆستاوە سەرپەرشتی دەکرێت، و ئێستا لەقۆناغی گەمارۆ سازین.

سەبارەت بەو وانەبێژانەی ساڵانێکی زۆر خزمەتیان کردووە و ئێستا مامۆستای میلاک لەبریان دانراوە، نەژاد عەبدوڵا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەو بابەتە بەردەوامە، خۆشبەختانە وەزارەت داوای ناوی ئەو وانەبێژانی کردووە کە خزمەتێکی زۆریان کردووە و ئێستا دانەنراونەتەوە، نائومێد نەبن و وەزارەتی پەروەردە خەمیان دەخوات و هەوڵدەدەین ئەوانیش بکەینە گرێبەست.

وتیشی، گرێبەستەکان لەکاتی دانانیان و دەستبەکاربوونیان، لە پرۆسەی هەژماری من تۆمار دەکرێن و مووچەکانیان لەوێوە وەردەگیرێت.

قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەكێتی لە ھەموو كاتێكی تر زیاتر یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستە
پێت قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەكێتی لە ھەموو كاتێكی تر زیاتر یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستە
تەیف سامی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
دوات تەیف سامی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
پەیوەندیدار