قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەكێتی لە ھەموو كاتێكی تر زیاتر یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستە



ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلول، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لەبارەگای ئەنجوومەن، بە ئامادەبوونی وەستا ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستا جوامێر و جوتیار نوری، لەگەڵ ژمارەیەك لە ھێزی یەدەكی پێشمەرگەی كوردستان كۆبوونەوە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ستایشی ڕۆڵ و كاریگەریی پێشمەرگە قارەمانەكانی ھێزی یەدەكی كرد، كە لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی سەختی شاخ و دوای راپەڕینیش لە بەرگریكردن لە دەستكەوتە مێژووییەكانی خەڵكی كوردستاندا ڕۆڵی یەكلاكەرەوەیان ھەبووە و لەو بوارەدا قوربانی بێ شوماریان بەخشیووە و پێی ڕاگەیاندن: ئێوەی شەھیدی زیندوو، كە ئەوپەڕی فیداكاریتان نوواند، خاوەنی دەستكەوتەكانی پاش راپەڕینن.

شێخ جەعفەر، جەختی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕو مەبدەئیی سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی كردەوە سەبارەت بە زەرورەتی یەكخستنی پێشمەرگە و دامەزراندنی سو‌پایەكی یەكگرتووی كورستان كرد، كە ئەركی سەرەكی پاراستنی ھەرێم بێت لەھەر ھەڕەشە و مەترسییەك و وتی، “ھێز و سوپای حزبی یەكێكە لە ھەڕەشەكانی سەر ھەرێم”.

ڕاشیگەیاند، ھەركاتێك یەكێتی و ھێزە سیاسییە سەرەكییەكانی كوردستان ھاوپەیمان و یەك دەنگ بووبێتن، دەستەكەوتی نیشتمانیی و نەتەوەیی گەورەمان بەدەستھێناوە، بەڵام كاتێك پەرتەوازە و ناكۆك بووبێتین نەمانتوانیووە وەكو پێویست بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بپارێزین و خزمەتیان بكەین، بۆیە دەبێت بەردەوام كار لەسەر یەكێتی ریزەكانی خەڵك و حزبە سیاسییەكان بكەین.

لای خۆشیەوە، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، جەختیكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكێتی لە ھەموو كاتێكی تر زیاتر یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست و یەك گوتارە، ئەوەش بووەتە مایەی پتەوتركردنی پێگەكەی لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێم و عیراق، كە سەرەنجام بە قازانج و بەرژەوەندی میللەتی كورد دەشكێتەوە.

وتیشی، “سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی یەكێتی لە موسڵ و كەركوك و بەغدادی بە بەرجەستەبوونی ئەو یەكریزییەی ناو یەكێتی لەقەڵەم دا، كە ئومێد دەكرێت ئەو زنجیرە سەركەوتنانە، رەنگدانەوەیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستاندا ھەبێت”.

دابەشكرنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكات
پێت دابەشكرنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێدەكات
گرێبەستەکان دەچنە ناو پرۆژەی “هەژماری من”
دوات گرێبەستەکان دەچنە ناو پرۆژەی “هەژماری من”
پەیوەندیدر