بڕیاری دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا



وتەبێژی حکومەتی هەرێم نزیکبوونەوەی ڕاگەیاندنی ناوی دامەزراوانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئاشکراکرد و دەڵێت”هیچ دەستێوەردانێکی حزبی قبوڵکراو نەبووە”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “پرۆسەی دامەزراندنی 500 کەس بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست لە قۆناغی کۆتاییدایە، و هەموو ئەوانەی داوای دامەزراندنیان کردووە، بەپێی خاڵبەندی سەیری فایلەکانیان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرجەم ئەو فۆڕمانەی پێشکەشکراوە لە کاتی ڕاگەیاندنی ناوەکان، هەرکەس خاڵەکانی خۆی و هۆکاری دامەزراندنەکەی دەخرێتە بەردەستی.

پێشەوا هەورامانی جەختیکردەوە، ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف دەبێت و هیچ دەستتێوەردانێکی حزبی تێیدا قبوڵکراو نەبووە.

جێی باسە لە میانی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی ئەو شارە کۆمەڵێک داواکارییان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد، یەکێک لەوانە دامەزراندنی سەدان کەس بوو بۆ پسپۆڕی و دامەزراوە جیاوازەکان، هاوکات لە ٨ی ئاب حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی بۆ سەدان کەس بەشێوەی گرێبەست دەرکرد.

تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
پێت تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
مریشك هەرزان بوو بەڵام هێلكە گران بوو
دوات مریشك هەرزان بوو بەڵام هێلكە گران بوو
پەیوەندیدار