دەرگای دامەزراندن لەهەرێم کرایەوە



حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندن بۆ زیاتر لە ٢٠٠کەس دەکاتەوە.

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ١٧٧کەس و لە هەڵەبجە ٥٢ کەس بە شێوەی گرێبەست لە پسپۆڕییە جیا و لە فەرمانگە و دامودەزگە جیاوازەکان دادەمەزرێندرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە سلێمانی و هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دەرکرد بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان.

بەپیی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم دامەزراندنەکان بەمشێوەیە دەبێت، “پێنج فەرمانبەری بواری یاسایی بۆ دیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، ٥٢ رووپێوکار و فەرمانبەری ئایتی لەسەر میلاکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوكاڵی سلێمانی.”

هاوکات ٨٠ فەرمانبەر لەسەر میلاکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ٥ فەرمانبەر بۆ بنکەی ژینگەی بازیان، ٣٥ فەرمانبەر بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.”

بۆ پارێزگای هەڵەبجە ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی (٥٢) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە پسپۆڕییە جیاوازەكان بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و قایمقامیەتەكانی و ناحیەكان.

سەبارەت بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی (٤٣) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و بەپێی پسپۆڕییە داواكراوەكان لەسەر میلاكی دیوانی ئیدارەی راپەڕین و هەردوو قایمقامیەتی قەزاكانی رانیە و پشدەر و ناحیەكان

ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی(١٣٣) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و بەپێی پسپۆڕییە داواكراوەكان لەسەر میلاكی دیوانی ئیدارەی راپەرین، هەردوو قایمقامیەتی قەزاكانی كەلار و كفری و ناحیەكانی سنووری ئیدارەكە و هەردوو بەرێوەبەرایەتیی ناحیەی قۆرەتوو و مەیدان.

BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل ڕادەکێشێتەوە
پێت BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل ڕادەکێشێتەوە
لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە( 1000) هاووڵاتی بۆ چارەسەر چوونەتە نەخۆشخانەی شار
دوات لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە( 1000) هاووڵاتی بۆ چارەسەر چوونەتە نەخۆشخانەی شار
پەیوەندیدار