ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێت.

بەپێی هەمان لیست هەر ئەمڕۆ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان)، بۆ مانگی ئایار دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان و ئایاری هێزەئەمنییەکان بڵاونەکراوەتەوە، دیار نییە کەی مووچەکانیان وەردەگرن.

پشکنینێکی نوێ لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەڵتەی دڵ دەستنیشان دەکات
پێت پشکنینێکی نوێ لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەڵتەی دڵ دەستنیشان دەکات
فرانک مەکێنزی: کوردەکان مافی خۆیانە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبێت
دوات فرانک مەکێنزی: کوردەکان مافی خۆیانە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبێت
پەیوەندیدار