کەمپێکی تری ئاوارەکان لە سلێمانی چۆڵدەکرێت



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی ٧٨٧ ئاوارەی لە کەمپی ئاشتی سلێمانی بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ئیڤان فایق ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، گەڕانەوەی ٧٨٧ کەسی ئاوارە لە کەمپی ئاشتی کە دوا کەمپی پارێزگای سلێمانییە، بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای یەثریب لە قایمقامیەتی سەلاحەدین و شنگال ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەت دا ئاماژە بەوەکراوە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایق ، لەکاتی گەڕانەوەی هەر خێزانێک لە کەمپی ئاشتییەوە بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستا نزیکەی 370 خێزان لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە وزارییەکانی قۆناغی 12 ئەوانیش دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و کەمپەکە بە تەواوی دادەخرێت.

پێشتر ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕى چوار ملیۆن دیناری وەک هاوکاری بۆ هەر خێزانێکى ئاوارەى نیشتەجێى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان تەرخانکرد، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان، هاوکات ٣٠ تەمووز کۆتا وادەیە بۆ داخستنى کەمپەکان.

140 کۆمپانیای ساختەی حەج لە سعودیە دەستگیرکران
پێت 140 کۆمپانیای ساختەی حەج لە سعودیە دەستگیرکران
لە هەرێم بینینی مانگ پشتڕاستكرایەوە و جەژن ڕاگەیەنرا
دوات لە هەرێم بینینی مانگ پشتڕاستكرایەوە و جەژن ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر