بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوێنێ 153 منداڵ لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندرووستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژى ٢٤-٤-٢٠٢٤دا، لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكانی سلێمانی١٥٣منداڵ لەدایكبوون و زیاتر لە نیوەیان كچن.
ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، لە ٢٤-٤- ٢٠٢٤، لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكانی شاری سلێمانی ١٥٣ منداڵ لە دایكبوون، لەو ١٥٣ منداڵەى لە ڕۆژى ٢٤ی ئەم مانگەدا لە دایکبوون ٨٢ی یان كچ بوون و ٧١ی دیکەشیان كوڕ بوون.
جێی ئاماژەیە چەند ساڵێکە بەهۆی بوونی نەشتەرگەری منداڵبوون لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، پیشکەوتنی لەدایکبوونی منداڵان وەک دیاردەیەکی لێهاتووە، دایبان بۆ هەڵبژاردنی بەروارێکی جوان و ڕێکەوت بۆ یادکردنەوەی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بڕیاری پیشوەختە دەدەن، هاوکات ساڵی پار بەپێی ئامارێک ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵی نەبەکام بەڕێژەی ١٠٠٪ زیادیکردووە، هەندێک لەو منداڵانە لەوادەی خۆیان لەدایکدەبن و هەندێکیشیان زووتر بە چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک لەدایکدەبن، ئەمە وێڕای ئەو زیانانەی بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بەر دایکان و منداڵەکان دەکەون لەکاتی لەدایکبوونی پیشوەختە بە نەشتەرگەری.