نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی



لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٦هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە ساتی کردنەوەی بازاڕ دابەزیوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٦ هەزارو ٥٠٠ دینار دابەزی، لەکاتیکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار بووە، هاوکات لەچاو دوێنێ دا نزیکەی ٢هەزار دینار دابەزیوە.

پێشتر راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت، و نزیک ببێتەوە لە نرخی بانکی ناوەندی.

پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، ئەمریکا رازى بووە لەوەى عێراق توانیویەتى ٨٠٪ـی حەواڵەکە بکات بە ئەلکترۆنى، وتیشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ وردبینی لە سزای بانکە عێراقییەکان و چاوەڕی دەکرێت بڕیار لەسەر هەڵگرتنی سزاکانیان بدرێت، بەوەش مامەڵەکردن بە دۆلارەوە زیاتر دەبێت و بەوەش بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.

بڕی بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان دیاری كرا
پێت بڕی بەشەخۆراك و پارەی مانگانەی هاووڵاتیان دیاری كرا
لە 4 مانگدا ملیۆنێك و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم
دوات لە 4 مانگدا ملیۆنێك و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم
پەیوەنیدر