ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت، بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن و تا پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان تەواودەبێت.
دوێنێ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی درووستبوونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی پارەی مووچە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.