“خەڵک” هۆکاری دواکەوتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاشکرا دەکات



لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزداین، بەڵام تا ئێستا بەشەخۆراکی مانگانە دابەشنەکراوە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانیش ڕایگەیاند، “بەھۆی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنەوە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دواکەوتووە”.

لە سەرەتای دەستپێکی مانگی ڕەمەزان وا بڕیاربوو بەشەخۆراکی مانگانە کە ١٠ ماددەی خۆراکی لەخۆدەگرێت بەسەر هاووڵاتییان دابەشبکرێت، لەگەڵ چوار ماددەی خۆراکی زیادە بۆ مانگی ڕەمەزان، بەڵام تا ئێستا لە ناو سەنتەری شارەکان بەشەخۆراک دابەشنەکراوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیای خەڵکی ڕاگەیاند، بەھۆی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری بریكارەكانی خۆراك دابەشکردنی بەشەخۆراک دواکەوتووە، چونکە جاران بریکارەکانی خۆراک پارەکانیان بە کاش ڕادەست دەکردین، بەڵام ئێستا بووە بە ئەلیکترۆنی.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بریکارەکانی خۆراک پارەکانیان بە کاش ڕادەست دەکردین، ئێمەش دەمان نارد بۆ بەغدا، بەڵام ئێستا دەبێت هەژماری بانکیان هەبێت، سەردانی ئێمە بکەن لە ڕێگەی کارتەوە پارە لە هەژمارەکانیان ڕابکێشین و بینێرین بۆ بەغدا، دواتر ئێمەش ماددەی خۆراکیان پێدەدەین.

وتیشی، تا ئێستا تەنها ماددە زیادکراوەکانی مانگی ڕەمەزان (شەعرییە، مەعکەرۆنى و نیشاستە) ڕۆشتووە بۆ مەڵبەندەکان، بەڵام تا ئێستا ئاردى سفرمان بۆ نەهاتووە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە بەیانییەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، تا ئێستا دوو بنکە پارەی داوە و ئەوانیش ماددە خۆراکییەکانیان بۆ ڕۆشتووە، دەبێت مەڵبەندەکانی دیکەش هەمان ڕێکار بگرنەبەر.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم مانگە بەھۆی پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنەوە کاروبارەکان دواکەوتووە، بەڵام مانگی ئایندە پڕۆسەکە ئاسان دەبێت.

تۆمەتبارێکی دزیکردن لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کرا
پێت تۆمەتبارێکی دزیکردن لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کرا
بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە
دوات بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە
پەیوەندیدار