دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروست ناکات.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری لە ئەندامێتی دادگای فیدراڵی کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروست ناکات، چونکە دادگاکە سێ دادوەری یەدەگی هەیە.
ئەم ڕاگەیەندراوەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سێشەممە، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر بڕیاری کشانەوەی لە دادگاکە دا و ئاماژەی دا بەوەی لە بڕیارەکانی دادگاکەدا هەستی بە بوونی خواست بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی و لاوازکردنی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان کردووە.