.دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئازاد کرا
ئهیهان سهعید، چالاكوانی بواری مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند كه له ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بهرۆشكی ئازادكرا..
پێشتر ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافی مرۆڤ رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی پارێزگای دهۆک چوونەتەسەر ماڵی رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی، دەستگیریانکردوە و بۆ بنکەی چاکسازی زرکا یان گواستووەتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، چاکسازیی گەوران بەتۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری دهۆک سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکرد.
رۆژنامەوان ئومێد بەرۆشکی یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانى بادینان، لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ زیاتر لە ٩٠ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادیناندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و لە ٢٢ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرا، جارێكی دیکەش لە ٢٠ـی تەمووزی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرایەوە.