بەڕێوەبەرایەتی ئاوتی کۆیە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، دوای وەستانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە 16ی شوباتی 2024 بەهۆی بارانبارینی بەخووڕەوە، ئەمڕۆ دەستكراوەتەوە بە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە گەڕەكەكان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەو گەڕەك و ماڵانەی ئەمڕۆ ئاویان وەرنەگرتووە سبەینێ ئەوانیش ئاویان پێدەدرێت.