مونا قەهوەچی: داواکارین هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کورسی کۆتا نەکرێت



مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان هۆشداری دەدات لە دەستکاریکردنی کورسی پێکهاتەکان و دەشڵێت:”داواکارین هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کورسی کۆتا نەکرێت”.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە نووسینێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە بیر هەموو لایەکی دێنینەوە کە پێکهاتەی تورکمان جەخت لە ڕاو و بۆچوونی پێشتری پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکاتەوە، جارێکی تر دووپاتیدەکەینەوە کە داواکارین سیستەمی هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کورسی کۆتا نەکرێت.

دەشڵێت:”بەرژەوەندی و بەرنامەی سیاسی و چۆنیەتی دابەشبوونی هاوڵاتیانی نەتەوەی تورکمان وا دەخوازێت کە دادگای فیدراڵی داواکاریەکانمان لەبەرچاو بگرێت و ئەو سکاڵایانەی پەیوەستن بە کورسی کۆتاکان رەتبکاتەوە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر دادگای فیدراڵی کورسیەکانیشمان دابەش بکات دەبێت ڕەچاوی ڕێژەی دابەشبوونی دانیشتوانی نەتەوەی تورکمان لە هەر چوار پارێزگایەکەی هەرێمی کوردستان بکات و بزانێت کە زۆرترین رێژەی هاوڵاتیانی تورکمان لە پارێزگای هەولێرە”.

“پێشمان خۆشە بۆ هەموو لایەک روون بێتەوە کە پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی لە پەرلەمانی کوردستان دەبێت، هیچ کاتێک ئەو هەوڵانە نابنە لەمپەر لەبەردەم کاری سیاسی و بەشداریمان لە پرۆسەی سیاسی و حکومرانی هەرێمی کوردستان” مونا قەهوەچی وادەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەستیپێکردووەتەوە
پێت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەستیپێکردووەتەوە
کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند
دوات کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند
پەیوەندیدر